به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کینۆ گابرێل، وتەبێژی هەسەدە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەیە بزانن تا چ رادەیەک دەتوانن سوود لە نائارامیی سیاسیی ناوچەکە وەربگرن. ئەوان هەوڵ دەدەن هەندێک ناوچەی دیکەی سووریا بخەنە لێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە."
لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکییەکانەوە لەسەر هێرشەکان، کینۆ گابرێل وتی: "هێرشەکانی تورکیا بۆ بەئامانجگرتنی ئارامیی ناوچەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایە. تاوەکو ئێستا کاردانەوە لەلایەن ئەمریکاوە دژی پێشێلکارییەکانی تورکیا نادیارە، بەڵام ئێمە بەڵگەکانی خۆمان لە ناوچەکانی ئاگربەست و سنووری پێشکەش دەکەین. لایەنی ئەمریکا کار لەسەر لایەنی دیپلۆماسی دەکات. ئەوەی بە لای ئەوانەوە گرنگە ئەوەیە رووسەکان بە رۆلی خۆیان هەڵسن."
وتەبێژەکەی هەسەدە ئاماژەی بەوە دا، هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو، بە تایبەتی لە عەین عیسا، شتێکی بەردەوامە. لە ناوچەی خابوور و سەرێکانی و ناوچەکانی دیکە تۆپخانە و هاوەنیش لە هێرشەکانیاندا بەکاردەهێنن، ئەو هێرشانە بۆ بەئامانجگرتنی ئارامیی ناوچەکەیە.